لە هەولێر گرووپێک ئۆتۆمبێلیان دزیوە و بە ئۆنلاین فرۆشتوویانە

شەیری بکە لە:
لە هەولێر گرووپێک ئۆتۆمبێلیان دزیوە و بە ئۆنلاین فرۆشتوویانە

وێنەی ئۆتۆمبێلێكی دزراو - پۆلیسی هەولێر

ئاڤا نیوز


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار بەهۆی دزینی ئۆتۆمبێل و لێکردنەوەی تابلۆکانیان دەستگیرکراون، ئەوان لەگەڵ گرووپێک ئەو کارەیان کردووە و پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: لە هەولێر گرووپێک ئۆتۆمبێلیان دزیوە و دەستکارییان کردووە، دواتر دووبارە ئۆتۆمبێلەکانیان فرۆشتووەتەوە بە هاووڵاتیان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوو تۆمەتبار  دەستگیرکراون کە خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرن، بە شێوەی گرووپ هەڵساون بە دزینی ئۆتۆمبێل و دواتر دەستکاری کردن و لێکردنەوەی تابلۆی ڕەسەنی ئۆتۆمبێلەکان دووبارە فرۆشتنەوەیان بە هاووڵاتیان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە. 


زانیاریی زیاتر: دوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هه ولێر بە پێی مادەی (456)دەستگیر کراون  و لەژێر لێکۆڵینەوەدان. پۆلیسی هەولێر وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ