
ژمارەیەك زیندانی لە عێراق- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هۆشدارییەکانی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لەبارەی "بە هەڕەمەکی لەسێدارەدان لە عێراق" و "نەبوونی دادپەروەری"، پڕۆسەی لەسێدارەدان لەناو زیندانەکانی عێراق بەردەوامە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ڕۆژی دووشەممە، 11 بەندکراوی دیکە لە عێراق سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا، کە ئەمە دووەمین گرووپە لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا لەسێدارە بدرێن. سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمەی بە ئاژانسی فڕانس پرێسی گوتووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە دەڵێت "لەسێدارەدانەکان لە زیندانی حووتی باشووری شاری ناسریە لە پارێزگای زیقار بووە، مانگی ڕابردووش 11 کەسی دیکە هەر لەو زیندانە لەسێدارە دراون".
باکگراوند: سەرچاوە ئەمنییەکان پێشتر بۆ میدیاکان لەسێدارەدانی 13 کەسیان لە 25ـی کانوونی دووەمی 2023 پشتڕاست کردبووەوە کە ئەمە یەکەم لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ بوو لە دوای ساڵی 2020.
درێژەی ڕاپۆرت
نیگەرانیی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە
لەسێدارەدانی ئەو 11 کەسە لە 22ی نیسان، نیگەرانیی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە، هاوکات ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ئەو کارەی بە "نەبوونی شەفافیەتێکی ترسناک" وەسف کرد و سەرکۆنەی کرد. هاوکات ڕێکخراوەکە دەزگای دادوەری لە عێراق تۆمەتبار کرد بە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ناڕەوا لە ئەنجامی دانپێدانانی بە زۆر لە دەستگیرکراوان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر.
پێشهاتێکی ترسناکە
سارا سەنبەر، توێژەر لە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، "دەستپێکردنەوەی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ لە عێراق پێشهاتێکی ترسناکە، پێویستە حکومەتی عێراق دەستبەجێ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت".
بە گوتەی سەرچاوەیەک لە تەندروستیی زیقار "تەرمی 11 کەسیان پێگەیشتووە بۆ ئەوەی ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکرێن کە سەرجەمیان عێراقین".
لەسەر چی بنەمایەک لەسێدارە دراون؟
سەرچاوە تەندروستی و ئەمنییەکان ئاماژەیان بەو تۆمەتە تایبەتانە نەکردووە کە ئەو 11 کەسە لەسەری لەسێدارە دراون و ڕوونیش نییە کە ئایا ئەوان وەک ئەوانەی لە مانگی ڕابردوودا لەسێدارە دراون، لەسەر بنەمای پەیوەندییان لەگەڵ داعشدا سزا دراون یان بە مەبەستی تائیفی، وەک ئەوەی لەگەڵ زۆرینەی ڕەهای ئەوانەی لەسێدارە دراون ڕوویداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار