ڤیدیۆ؛ ئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر بارەگایەکی سوپای پاسداران لە سووریا
- هەواڵ
- 29 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
بە ژمارەیەک مووشەک ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردوومانکرا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. سەرچاوەکان دەڵێن بارەگایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، “تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک مەزارگەی سەیدە زەینەب لە دەوروبەری دیمەشق روویداوە، ئەگەر هەیە ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجامدابێت.
بەڕێوەبەری روانگەی سووری ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج بارەگایەکی چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای پاسدارانی ئێرانە.
چی لەبارەوە دەگوترێت: میدیاکانی ئێران دەڵێن بەهۆی هێرشەکەوە دوو کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، هێرشەکەش لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر بارەگایەکی راوێژکاری سوپای پاسداران ئەنجامدراوە.
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، بۆردوومانەکە شوێنێکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی کردووەتە ئامانج.
هەروەها میدیا عەرەبییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە بە ژمارەیەک مووشەک ئەنجامدراوە، مووشەکەکانیش لە ناوچەی جۆڵانی ئیسرائیلەوە ئاراستەی باشووری دیمەشق کراون و، بەهۆیەوە حەوت چەکداری لایەنگری ئێران کوژراون.
ڤیدیۆی ساتی هێرشەکە ببینە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار