ئەمریکا درۆنی حوسییەکان دەخاتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا درۆنی حوسییەکان دەخاتە خوارەوە

فڕۆکەیێکی بێفرۆکەوانی حووسییەكان

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان بەردەوامە، خستنە خوارەوەی درۆنێکی دیکەی حوسییەکانی ڕاگەیاند. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، 'سێنتکۆم' ڕایگەیاند: دوو درۆنی حوسییەکانمان لە ئاسمانی کەنداوی عەدەن دەستنیشان کردووە و درۆنێکی دیکەشمان خستە خوارەوە، کەشتییەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان ڕاپۆرتیان لە سەر هیچ زیانێک نەداوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژێک پێشتر حوسییەکان مووشەکێکی بالیستیی دژە کەشتییان ئاراستەی کەنداوی عەدەن کرد و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: لەوکاتەوەی شەڕی ئیسرائیل و ‌حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، حوسییەکان کە کۆنترۆڵی بەشێکی یەمەنیان بە دەستەوەیە، بە پاساوی بەرگریکردن لە فەڵەستین لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیلدا، هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەی کە بە دەریای سوور و کەنداوی عەدەندا تێدەپەڕن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ