دوو سەدە بەسەر سەمفۆنیای ژمارە نۆی بتهۆڤن تێپەڕی

شەیری بکە لە:
ئۆرکێسترا "فیلارمۆنیک"ـی ڤیەننا - BBC

ئۆرکێسترا "فیلارمۆنیک"ـی ڤیەننا - BBC

ئاڤا نیوز

 

لە ساڵیادی سەمفۆنیای ژمارە 9ـی بتهۆڤن، بە ئامادەبوونی گەورە ئۆرکێسترا "فیلارمۆنیک"ـی ڤیەننا، بە سەرپەرشتیی ڕیکاردۆ موتی لە هۆڵی میوزیکی میوزیکڤراین ساڵیادێک بۆ پارچە میوزیکی بتهۆڤن ساز کرا. 

 

وێنە گەورەکە: بە دووبارەکردنی پارچە میوزیکی سەمفۆنیای ژمارە 9ـی بتهۆڤن، لەلایەن ئۆرکێسترای فیلارمۆنیک ساڵیادێکی شاهانە لە شاری ڤیەننا بەڕێوەچوو کە بتهۆڤن زۆرترین ساڵەکانی تەمەنی خۆی لەم شارە بەڕێ کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەمفۆنیای ژمارە 9ـی بتهۆڤن بە بیڕوڕای زۆرینەی میوزیکزانەکان، یەکێکە لە شاکارە گەورەکانی میوزیکی کلاسیکی ڕۆژئاوایی و پارچە میوزیکەکە پڕاوپڕە لە وزەی ئەر‌ێنی و ئومێد. 

 

باکگراوند: لودۆیگ فان بتهۆڤن، 1770 لە ئەڵمانیا لە دایکبووە و وەک ئاواز دانەر و پیانۆژەن، چەندین شاکاری داناوە و لە 56 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: