پەیامێک لە گوتەبێژی حکومەتەوە لەبارەی نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدا
- هەواڵ
- 29 کانوونی دووەم
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
ئاڤا دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە و نەناردنی پارە لەلایەن بەغداوە پرسیار دەکات: ئایا ئەم شەفافیەت و روونکردنەوەیەی لە ئێمەیان دەوێت لای ئەوان هەیە؟ جەختیش دەکاتەوە ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق رابگیرایە نەوەک تەنها هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدا بڵاوکردووەتەوە و تێیدا چەند بابەتێک دەوروژێنێت، سەرەتای پەیامەکەشی بە پرسیارێک دەستپێکردووە: ئایا کەس لیستی ئەو گرووپە میلیشیایانەی لایە کە هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکەن؟
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "لەوەتەی دروستبوونی کێشەکان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەر رۆژە و بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەرجی ناردنی مووچە و مافی خەڵک، لەکاتێکدا ئێمە روون و ئاشکرا هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدراڵ کردووە!".
زانیاری زیاتر: گوتەبێژی حکومەت لە پەیامەکەیدا کە رووی لە حکومەتی عێراقە، دوای وروژاندنی پرسیارێک: ئایا ئەم شەفافیەت و تەوزیحەی لە ئێمەیان دەوێت لای ئەوان هەیە؟ بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی باوەڕپێکراو، ئاماژەی بە بەهەدەردانی پارەیەکی زۆر کردووە و نووسیویەتی: گەڕانێکی سادە لە چوار هەواڵی بڵاوکراوەی ژمارەیەک سەرچاوەی میدیایی باوەڕپێکراو:
ئەلجەزیرە: 20%ی پارەی مووچەی عێراق بۆ مووچەخۆری وەهمی دەڕوات کە نزیکی 10 ملیار دۆلاری ساڵانەیە و زیاترە لە مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەلحوڕە: 300 ملیار دۆلار لە عێراق بۆ پڕۆژە و مووچەی وەهمی خەرجکراوە.
ئەلبەغداد ئەلیەوم: لە لیستی خانەنشینانی عێراقدا 22 هەزار مووچەخۆری وەهمی هەن کە 800 ملیار دینار لە خەزێنەی عێراق دەبەن.
بی بی سی: ساڵی 2014 حکومەتی عێراق خۆی دانی بەوەدا ناوە کە 50 هەزار سەربازی وەهمی مووچە لە خەزێنەی عێراق وەردەگرن، وەهمی نەک بندیوار!
پێشەوا هەورامانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق رابگیرایە، نەک وەکو ئەوەی هەندێک موراهیقی سیاسی ناوخۆیی دەڵێن لەبەر خاتری شەریف ناوێک گەلێک لە کوردستان برسیکراوە!".
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 56 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دەست بەسەر کێڵگەیەکی ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق حەتمییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
25 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
56 خولەک لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر