نێچیرڤان بارزانی بەتوندی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا سەرکۆنە دەکات

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی بەتوندی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا سەرکۆنە دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن بە "تیرۆرستی" وەسف دەکات و بەتوندیش سەرکۆنەی دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: کاردانەوەکان بەرامبەر هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ دووشەممە 29-1-2024 سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا دەڵێت "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن دەکەم".

نێچیرڤان بارزانی، سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە کوژراوەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت و دەڵێت، "لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریکا دەوەستینەوە".

زانیاری زیاتر: هەر ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەتوندترین شێوە هێرشە ترسنۆکانەکەی دوێنێ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن سەرکۆنە دەکەم".

باکگراوند: ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 28-11-2024، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان درۆنی بنکەیەکەی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا کرایە ئامانج، بەو هۆیەوە سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازیش برینداربوون، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆگرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ