نزار زێوێی ئامێرێکی میوزیک دروست دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

نزار زێوێ، میوزیکژەنی کورد ئامێرێکی میوزیکی نوێ بە ناوی "یار" دروستکردووە و بە ناوی کچەکەی ناوە.

 

لێدوانی فەرمی: نزار زێوێی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵە سەرقاڵی دروستکردنی ئەم ئامێرەم، بۆیەش ناومان ناوە یار بۆ ئەوەی دوور نەکەوێتەوە لە ئامێرەکانی دیکەی وەک تار، سێتار و سەنتوور".

 

زانیاریی زیاتر: نزار زێوێی بڕیاری داوە ئەم ئەلبوومە نوێیەی کە بڵاوی دەکاتەوە، تەواوی میوزیکەکانی بە ئامێری میوزیکی یار بژەنێت.

شەیری بکە لە: