"دۆخی ئێستای ڕۆمانی کوردی" ناوونیشانی کۆڕێک دەبێت لە سلێمانی

شەیری بکە لە:
"دۆخی ئێستای ڕۆمانی کوردی" ناوونیشانی کۆڕێک دەبێت لە سلێمانی

د. گۆران سەباح، نووسەر و ڕەخنەگر

ئاڤا نیوز

 

ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ لە سلێمانی کۆڕێک بۆ د. گۆران سەباح، نووسەر و ڕەخنەگر ساز دەکات و سەرنجەکانی لەسەر جۆرەکانی ڕەخنە دەخاتەڕوو.

 

ئەوەی پێویستە بزانیت: د. گۆران کە وەک ئەکادیمیێکی ڕەخنەگر و نووسەر دەناسرێت، باس لە چۆنیەتیی داڕشتنی دەقی ڕۆمان دەکات، هەروەها ڕەخنەگرتنە بە سوودەکان بۆ نووسەران دەخاتەڕوو.

 

زانیاریی زیاتر: د. گۆران چەند کتێبێکی لەسەر نووسین و ڕەخنەگرتن چاپ کردووە و لە کۆڕەکەدا تیشک دەخاتە سەر بابەتە هەستیار و گرنگەکانی دەق.

 

ئەمەش بزانە: کۆڕەکە ڕۆژی چوارشەممە هەشتی ئەم مانگە کاتژمێر چواری ئێوارە لە تەلاری دەزگەی سەردەم لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

شەیری بکە لە: