ئێران رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن هەبێت
- هەواڵ
- 29 کانوونی دووەم
بنكەی سەربازی تەنەف کە دوێنێ شەو هێرشی کرایەسەر، دهكهوێته سێگۆشهی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن
ئاڤا دیجیتاڵ
هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن و كوژرانی سێ سەرباز، كاردانەوەی جیهانی لێكەوتەوە، بەهۆیەوە نرخی نەوت زێڕیش گران بوو. ئەمریکا ئێران بە هێرشەکە تۆمەتبار دەکات و بایدن هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات، ئێرانیش رەتیدەکاتە پەیوەندی بە هێرشەکەوە هەبووبێت.
وێنە گەورەکە: كوژرانی سێ سەربازی ئەمریكا بە درۆن لە ئوردن، كاردانەوەی نێودەوڵەتی و نێوخۆی ئەمریكای لێكەوتەوە، بەهۆیەوە نەوت و زێڕ گران بوون. سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، تۆڵەی كوشتنی سێ سەربازەكە دەكەینەوە. ئەندامانی كۆنگرێسیش دەڵێن، دەبێت گورزی راستەوخۆ لە تاران بدرێت. دیموكراتەكانیش دەڵێن، ئەمە كاریگەری لەسەر دەنگەكانیان دەبێت لە هەڵبژاردنەكاندا. ئەمریكا دەستی تۆمەت بۆ ئێران رادەكێشێت و ئێرانیش خۆی لە هێرشەکە بێبەری دەکات.
لێدوانە فەرمییەكان: ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی تۆمەتبارکردنی وڵاتەکەی رایگەیاند: ”ئێمە ئاگاداری هێرشەکە نین، تۆمەتی تیرۆر دەخەنە پاڵ وڵاتەكەمان، بەڵام هیچ شتێكی لەو شێوەیە لەلایەن ئێمەوە نەكراوە".
هاوکات ئاژانسی ئیرنای سەر بە حكومەتی ئێران راگەیەنراوێكی بەناوی حكومەتی ئێرانەوە بڵاوكردوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئێران رەتیدەكاتەوە دەستی لە هێرشی دوێنی شەوی سەر بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا لە ئوردن هەبێت. ئەو کارە بە تۆمەت هەڵبەستن پێناسە دەکات و دەڵێت: " ئەوانەی ئەو تۆمەتانەمان بۆ هەڵدەبەستن ئامانجیان بەلاڕێدابردنی راستییەكانە لە ناوچەكەدا".
بۆچوونی بەرامبەر: هێرشەکە لە ناوخۆی ئەمریکا کاردانەوەی توند و فراوانی لێکەوتەوە، ئەمانە بەشێکن لە گرنگترین لێدوانەکان:
جۆ بایدن: رۆژێکی سەختمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێپەڕاند و تۆڵەمان دەبێت.
کامیلا هاریس: لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر بەردەوامدەبین و وەڵاممان دەبێت.
لۆید ئۆستن، وهزیری بهرگری ئهمهریكا :له كات و ساتی گونجاو وهڵامی ئهو هێرشه دهدرێتهوه .
لیندزی گراهام و جۆن کۆرنین داوایان لە جۆ بایدن کرد، بەتوندی لە ئێران بدەن و تاران بە ئامانج بگرن.
دۆناڵد ترەمپ: هێرشی سەر هێزەکانمان لەئەستۆی بایدنە، خۆی هەڵگیرسێنەری شەڕە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ملیۆنان دۆلاری لەسەر ئەو پرسە خەرجكردووە.
كاریگەریی و لێكەوتەكانی: بەهۆی ئەم ڕووداوەوە، نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 0.5٪ بەرزبووەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش بەڕێژەی 0.6٪ بەرزبووەوە. هاوکات نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ 2025 دۆلار بەرزبووەوە.
باکگراوند: رۆژی یەکشەممە 28-11-2024 ، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و زیاتر لە 30 سەربازیش برینداربوون, بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقیش کە نزیکە لە ئێران، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆگرت.
لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای ئیسڕائیل لە كەرتی غەزە لە مانگی 10 ی ساڵی رابردوو، نزیکەی 160 جار هێرشكراوەتە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە سووریا و عێراق و ئوردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنكەی سەربازی تەنەف دهكهوێته سێگۆشهی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن نزیكەی سێ هەزار سەربازی ئەمریكای لێیە، لە شەڕی داعشدا چالاكترین بنكەی ئەمریكا بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر