سەرۆکوەزیران بارزانی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن سەرکۆنە دەکات
- هەواڵ
- 29 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
لە کاردانەوەی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لەسەر سنووری ئوردن و سووریا، سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامێکدا هێرشەکەی بەتوندی سەرکۆنەکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە چوارچێوەی بەردەوامی بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بنکەی سەربازی تەنف-ی ئەمریکا لە سنووری ئوردن و سووریا کرایە ئامانج، بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و زیاتر لە 30 سەربازیش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی هێرشەکەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەتوندترین شێوە هێرشە ترسنۆکانەی دوێنێ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن سەرکۆنە دەکەم".
سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامەکەیدا هاوخەمی بۆ حکومەت و خەڵکی ئەمریکا "لەم کاتە سەختەدا" دەربڕیوە.
باکگراوند: ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 28-11-2024، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازیش برینداربوون، گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لەئەستۆگرت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنكەی سەربازی تەنەف دهكهوێته سێگۆشهی سنووری نێوان عێراق و سووریا و ئوردن، نزیكەی سێ هەزار سەربازی ئەمریكای لێیە و لە شەڕی داعشدا چالاكترین بنكەی ئەمریكا بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە كەرتی غەزە لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو، نزیکەی 160 جار هێرشكراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریكا لە سووریا و عێراق و ئوردن.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر