سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ دووکاندارێکی بازاڕی قەیسەری: بازاڕەکە بە جوانترین شێوە نۆژەن دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ دووکاندارێکی بازاڕی قەیسەری: بازاڕەکە بە جوانترین شێوە نۆژەن دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیران بارزانی لە بازاڕی قەیسەری. وێنە" حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز 

 

دوای سووتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی بازاڕەکەی کرد و بەڵێی بە زەرەرمەندبووان دا، بازاڕەکە بە باشترین و جوانترین شێوە نۆژەن دەکرێتەوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا؛ ئەمڕۆ بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ زیانەکان، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی بازاڕەکەی کرد.

 

زانیاریی تایبەت: سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا بە دووکاندارانی بازاڕەکەی گوتووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت و ئەوانەی کەمتەرخەم بوون سزا دەدرێن، بەڵێنیشی داوە بازاڕەکە بە باشترین و جوانترین شێوە نۆژەن دەکرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: لیژنەی خەمڵاندنی زیانەکان بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ زیانەکان و 370 دووکانی قەیسەرییەکە نیشانەی خەمڵاندنیان لێدراوە.

 
شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ