لە هەولێر لیژنەی بەدواداچوون بۆ سەرپێچییە ژینگەییەکان دەستبەکار بوو
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی شاری هەولێر لە ئاسمانەوە - فۆتۆ (محەممەد شوانی)
ئاڤا نیوز
لە هەولێر لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون و سزادانی ئەو شوێنانەی کە پابەندی ڕێکارەکانی ژینگە نابن پێکهێنرا و ئەمڕۆ دەستی بە کارەکانی کرد.
وێنە گەورەکە: پرسی ژینگە و پیسبوونی ئاو و هەوا بەتایبەت لە شاری هەولێر کە پێشتر ئاڤا چەندجارێک کاری لەسەر کردووە، خەڵکیش خۆیان بەیانیان هەوای پیسی شاری هەولێر دەبینن تەمێکی ڕەش پایتەختی داپۆشیوە، پرسێکی جددیە، ژیانکردن لە ژینگەیەکی پاک و تەندروستدا ئەولەویەتی کارەکانی کابینەی نۆیەم بووە و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕێکاری تایبەت بە پاراستنی ژینگە گیراونەتەبەر و چاکسازیی کراوە، لەم سۆنگەیەوە دوێنێ لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرا و مەسرور بارزانی چوار بڕیاری دەرکرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە پارێزگای هەولێر پێکهێنراوە و ئەمڕۆ دەستبەکار بوو، بۆ بەدواداچوون و سزادانی ئەو شوێنانەی پابەندی ڕێکارەکانی ژینگە نابن. کە ئەمە یەکێک بوو لە بڕیارەکانی دوێنێی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کە دەبێت ئەو کارگە و شوێنانەی دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە، زێدەڕۆییەکانیان لابدەن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لیژنەیەک پێکهێنراوە، ئەمڕۆ بەدواداچوونەکانیان لەبارەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە دەستپێدەکەن، هەر کارگە و مۆلیدەیەکی ئەهلی و ئۆتۆمبێلێک بێیتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
- بەگوێرەی کەیسەکان سزاکان دەگۆڕێن، سزاکانیش داخستنی شوێنەکان، دەستبەسەرداگرتن، دەستگیرکردن و پێبژاردن دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
بایدن داوا لە ترەمپ دەکات ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش بکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری گیانی لەدەستدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زیانەکانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا هێندەی هێرشێکی ئەتۆمیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
13 کانوونی دووەم
لە کوردستان بانگدان بە دوو شێواز قەدەغە دەكرێت
12 کانوونی دووەم
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نامەیەکی وەتسئەپ هۆشداریی دەدات
12 کانوونی دووەم
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی گەرمی تۆمارکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکان کاراکرا
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا تێچووی کۆکردنەوە و گواستنەوەی زبڵ و خاشاک ئاشکرا دەکات
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 54 پاڵاوگەی نایاسایی بەیەکجاری دادەخرێن
- ژینگە
- 12 کانوونی دووەم
چوار بڕیار لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە
- ژینگە
- 12 کانوونی دووەم
بەهۆی بەفرەوە ڕێگای زینی وەرتێ دادەخرێت