
ئاڤا دیجیتاڵ
سێ سەربازی ئەمریكی لە ئوردن كوژران و دەیان سەربازیش برینداربوون، پێنتاگۆن بە پێشهاتێكی مەترسیدار ناویدەبات، سەرۆكی ئەمریكاش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكات و دەڵێت "دەزانين كێ هێرشەكەی ئەنجامداوە".
چیرۆكی سەرەكی: پێنتاگۆن رایگەیاند، لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر بنكەیەك لە ئوردن سێ سەربازی ئەمریكی كوژراون و 25 سەربازیش برینداربوون، ئەمەش بۆ یەكەمجارە ئەندامانی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە بكرێنە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامی ئەو هێرشەدا، بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە دەدات و دەڵێت "گومانتان نەبێت ئێمە لە كاتێكدا و بە شێوەیەك كە ئێمە هەڵیدەبژێرین، لێپرسینەوە لە هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە بەرپرسن لەو هێرشانە."
لەلایەكی دیكەوە: گوتەبێژێك بەناوی حكومەتی ئوردن ڕەتیدەكاتەوە هێرشەكە لەناو خاكی ئوردن ئەنجام درابێت و دەڵێت " هێرشەكە لەبنكەی "تەنەف" بووە لەسەر سنووری سووریا و ناكەوێتە خاكی ئوردنەوە".
" لە كاتێكدا ئێمە هێشتا لێكۆڵینەوە لە دۆزینەوەی كەسی بەرپرس لەم هێرشە دەكەین، بەڵام دەزانین كە ئەم هێرشە لەلایەن گروپە چەكدارە توندڕەوەكانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە كە لە سوریا و عێراق چالاكییان هەیە". جۆ بایدن وای گوت.
هاوكات سەرۆک ئەرکان و دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە واشنتن لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
باكگراوند: لە 17 ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، تا ڕۆژی هەینی زیاتر لە 158 جار هێرشكراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لە عێراق و سوریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار