ئەم هەفتەیە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

شەیری بکە لە:
ئەم هەفتەیە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

پەرلەمانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


 ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆهەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبووسی لە نێوان لایەنە شیعی و سوننەکان کراوە، لەم هەفتەیەشدا دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت.


وێنە گەورەكە: شەش مانگە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە، دوای دوورخرانەوەی حەلبووسی لە سەرۆکایەتی لە لایەن دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵای ئەندامپەرلەمانێكی حیزبەکەی، بەڵام سەرچاوەیەک بۆ "ئەلعەرەبی جەدید" زانیاریی نوێ ئاشكرا دەكات. 


لێدوانی فەرمی: سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕۆژنامەی "ئەلعەرەبی جەدید"ی ڕاگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمان دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچیت و پۆستەکەش نیمچەیەکلای کراوەتەوە بۆ "سالم عیساوی".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی دوو مانگە سوننەکان جگە لە تەقەدووم، هاوپەیمانەتییان پێک هێناوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ