فەرزاد مورادی: بەشێکی کارەکانمان تایبەت کردووە بەوانەی کوردی یان فارسی نازانن

شەیری بکە لە:
فەرزاد مورادی: بەشێکی کارەکانمان تایبەت کردووە بەوانەی کوردی یان فارسی نازانن

گرووپی میوزیکی ڕەستاک

ئاڤا نیوز


فەرزاد مورادی ئەندامی گرووپی میوزیکی ڕەستاک، باس لەوە دەكات کارەکانیان بە جۆرێک دەکەن کە هەر کەسێک زمانەکەش نەزانێت پەیوەندییەکی باش دروستبکات  لەگەڵ میوزیک و گۆرانییەکەدا. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا  لە فەرزاد مورادی پرسی: موزیک زمانی هاوبەشی گەلانە کاتێک ئێوە دەچن لە شوێنە جیاوازەکان کۆنسێرت دەکەن خەڵك دەتوانێت پەیوەندی ببەستێت لەگەل میوزیک و گۆرانیەکانتاندا لە کاتێکدا زمانی خۆشیان نییە ؟


لێدوانی تایبەت: فەرزاد مورادی گوتی: ئێمە هەوادارانی دەرەوەی وڵاتمان هەیە کە کورد و فارس نین لەبەر ئەوە هەوڵمانداوە بەشێکی تایبەتی کارەکانمان تەرخان بکەین بۆ ئەوانەی کە زمانی کوردی یان فارسی نازانن و هەوڵدەدەین تێکەڵی کارە نێودەوڵەتییەکان بین و بەم جۆرە دەتوانین پەیوەندییەکی باش درووستبکەین لەگەڵ بینەرەکانماندا لە ڕێگەی کارەکانمانەوە.


باكگراوند: گرووپی میوزیکی ڕەستاک لە ساڵێ 1997 دامەزراوە و تا ئێستا چەندین کۆنسێرتیان سازکردووە لە کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: