ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری کۆنترۆڵ کرا

شەیری بکە لە:
ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری کۆنترۆڵ کرا

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆنترۆڵ کرا

ئاڤا نیوز

 

دوای هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، توانرا ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆنترۆڵ بکرێت.

 

بۆچی گرنگە؟ لە ماوەی ڕابردوو و لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، چەندین ڕووداوی هاوشێوە ڕوویان داوە و دەیان دووکان لە بازاڕەکانی لەنگە و شێخەڵا سووتان و بەمەش زەرەرێکی زۆر لە خاوەن دووکانەکان کەوت.

 

 هۆکارە زانراوەکان: پارێزگاری هەولێر لەسەر هۆکارەکانی کەوتنەوەکەی ئاگرەکە گوتی بەشێک لە دووکانداران بە پەردە دووکان و کەلوپەلەکانیان دادەپۆشن و تەشەنەکردنی ئاگرەکە بەشێکی بەهۆی ئەمەوە بوو و تەسکی شوێنەکە و قەرەباڵخی خەڵک و میدیاکاران کۆنتڕۆڵکردنەکەی زەحمەت کرد.

 

باکگراوەند: ئەمڕۆ کاتژمير نۆی شەو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند تا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و چەندین دووکانی قووماشفرۆشان سووتان. 

شەیری بکە لە: