مەیموونێک بە جۆرە گیایەک برینی خۆی  ساڕێژ دەکات

شەیری بکە لە:
مەیموونێک بە جۆرە گیایەک برینی خۆی  ساڕێژ دەکات

وێنەی مەیموونەكە پێش و دوای چارەسەری برینەكە

ئاڤا نیوز


زانایان سەرسام بوون بە بینینی مەیموونێک، گەڵادارێک دەجوێت و بەدەستی خۆی لەسەر دەستی دایدەنێت و برینێکی ڕووخساری پێ ساڕێژ دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: زانایان دەڵێن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا مەیموونێکی جۆری "ئۆرانگۆتان" یان بینیوە  بۆ ساڕێژ کردنی برینی خۆی لە گیایەک بە ناوی 'ئاکار کونینگ' سوودی بینیوە و وەکو دەرمان بەکاری هێناوە.


زانیاریی زیاتر: ئەو مەیمونە گیایەکە دەجوێت و بە پەنجەکانی خۆی بە هێمنی لە سەر برینەکەی دەموچاوی دادەنێت، کە لە سەر ڕوومەتی لای ڕاستی بووە و چارەسەری کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گیایەکە خۆی دژە بەکتریایە، زیاتر خەڵکی ناوچەکە بەکاری دێنن وەکو دژە هەوکردن و پێشتریش بینویانە کە مەیموونەکانی دیکە بە دوای دەرمان بۆ برینیەکانی خۆیان دەگەڕێن.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: