سەرۆكوەزیران بارزانی:ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووینەوە و بەسەر زۆربەیاندا زاڵ بووین

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیران بارزانی:ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووینەوە و بەسەر زۆربەیاندا زاڵ بووین

سەرۆكوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز


سەرۆكوەزیران بارزانی لە دیداری خوێندنی باڵای ئوردن ـ کوردستان ڕایگەیاند "ساڵانی ڕابردوو ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووینەوە و بەسەر زۆربەیاندا زاڵ بووین".

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: پێشخستن و پەرەپێدانی خوێندن و ناوەند و دامەزراوە ئەكادیمییەكانمان، یەكێكە لە كارە لە پێشیەكانمان، ڕاستە لە ساڵانی ڕابروودا ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی جۆراوجۆر بووینەوە و بەسەر زۆریشیاندا زاڵ بووین، بەڵام چەند كێشە و قەیرانیشمان هەبێت، هەرگیز سارد نابینەوە لەوەی بایەخ و گرنگییەكی تەواو بە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی خوێندن و زانكۆكانمان بدەین.


زانیاریی زیاتر: پێویستە زانكۆكانمان یارمەتیدەرمان بن بۆ دۆزینەوەی چارە بۆ كێشە و گرفت و قەیرانەكان كە ڕووبەڕوومان دەبنەوە و لە ڕێگەی پلان و نەخشەڕێگەیەكی زانستییانەوە، چاوەڕوانییەكی زۆرمان لە زانكۆكان هەیە، هەمیشە خوازیاری ئەوەین ئارامی و سەقامگیریی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان بەگشتی هەبێت. 
 

وێنە گەورەکە: دیداری خوێندنی باڵای ئوردن ـ کوردستان، لە شاری هەولێر بە دروشمی (وێناکردنی ئایندە لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) دەستی پێ کرد، سەرۆکوەزیران بارزانیش تێیدا ئامادەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 25 زانکۆ و دامەزراوەی حکومی و تایبەت لە وڵاتی ئوردن و 55 زانکۆ و دامەزراوەی زانستیی حکومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەشداری سەرەکی دەبن، گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتیی پەرەپێدان بە بواری خوێندنی باڵا لە نێوان زانکۆکانی هەردوو لادا دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: