خۆپیشاندانی خوێندکاران دژی هێرشەکانی سەر غەززە فراوانتر دەبێت

شەیری بکە لە:
خۆپیشاندانی خوێندکاران دژی هێرشەکانی سەر غەززە فراوانتر دەبێت

خۆپیشاندانی خوێندكاران- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


خۆپیشاندانی خوێندکاران، دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کە لە زانکۆی کۆڵۆمبیای ئەمریکاوە دەستی پێ کرد، فراوانتر بووە. لە ناوخۆی ئەمریکا و لە وڵاتانی دیکەش خۆپیشاندانی هاوشێوە بەڕێوە دەچن.


وێنە گەورەکە: خوێندکارانی خۆپیشاندەر دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەن کە بە هۆیەوە زیاتر لە 35 هەزار کەس، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، کوژراون. ئەوان هەروەها داوای ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئاگربەست و وەستانی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دەکەن.


زانیاریی زیاتر: جگە لە ئەمریکا، لە هەر یەکە لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، کەنەدا، ئوسترالیا، ئیرلەندا، سوویسرا، مەکسیک و چەند وڵاتێکی دیکەش خۆپیشاندانی هاوشێوەی خوێندکاران بەڕێوە دەچێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا لە ئەمریکا زیاتر لە دوو هەزار و 100 خوێندکار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: