ئەمڕۆ گفتۆگۆکانی ئاگربەست لە غەززە دەست پێ دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ گفتۆگۆکانی ئاگربەست لە غەززە دەست پێ دەکەنەوە

دیمەنێكی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە، گفتوگۆکانی ئاگربەستی غەززە لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەست پێ بکەنەوە. 


وێنە گەورەکە: حەماس هەر ڕێککەوتنێک کە نەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە ڕەت دەکاتەوە. 
هەروەها حەماس بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی بەربەست بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن درووست دەکات. 


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی پێشنیازی ئێستا کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئاگربەست بۆ ماوەی 40 ڕۆژ دەبێت و لەو ماوەیەشدا بارمتە ئیسرائیلییەکان لەگەڵ دیلە فەلەستنییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، قەتەر و میسر نێوەندگیریی گفتۆگۆکان دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: