سوننە بۆ شوێنگرەوەی حەلبووسی نزیکە لە ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
سوننە بۆ شوێنگرەوەی حەلبووسی نزیکە لە ڕێککەوتن

محەممەد حەلبووسی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


هێزە سووننی و شیعییەکان نزیکبوونەتەوە لە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەبارەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان و هەڵبژاردنەوەی سەرۆکەکەی.


وێنە گەورەكە: دوای شەش مانگ لە دوورخرانەوەی محەممەد حەلبووسی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەپێی بڕیارێكی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق، لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێكی حزبەكەی، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک لەنێوان لایەنە سیاسییەکان نەكراوە، بەڵام سەرچاوەیەک بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت زانیاریی نوێ ئاشكرا دەكات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ـی گوتووە: سەرلەنوێ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەکرێتەوە و ئەگەری بەهێز ئەوەیە بدرێتە پارتی تەقەدووم کە محەممەد حەلبووسی سەرۆکایەتیی دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش چەند ڕۆژێک پارتی تەقەدووم، هەڕەشەی کشانەوەی تەواوەتی لە پەرلەمان و حکومەت کردبوو ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بدرێتە پارتێکی دیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان