لەبارەی کۆچبەران بایدن و ترەمپ هێرشدەكەنە سەر یەكتر

شەیری بکە لە:
لەبارەی کۆچبەران بایدن و ترەمپ هێرشدەكەنە سەر یەكتر

جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ

ئاڤا دیجیتاڵ

كامپەینەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا تادێت گەرمتر دەبن. دۆناڵد ترەمپ بەرنامەكانی جۆ بایدن بەتوندی سەرکۆنە دەکات بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆچبەرانی نایاسایی، بایدنیش جەختدەکاتەوە لەسەر پلانەكەی بەردەوام دەبێت.

وێنە گەورەکە: ئاڵۆزییەكانی نێوان جۆ بایدن، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە و كاندیدی كۆمارییەكان، تادێت روو لە زیادبوون دەكات. پرسی پەنابەران، سیاسەتی دەرەوە، پرسی تەندروستی، کرێی خوێندن و كەسایەتی بایدن، بەردەوام بەشێكن لە گفتوگۆكانی ترەمپ لە كامپەینەكانی هەڵبژاردندا.

لێدوانە فەرمییەکان: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لەمیانی گردبوونەوەی لایەنگرانی لە نیڤادا رایگەیاند، سیاسەتەكانی بایدن لە بەرامبەر كۆچبەران زۆر هەڵەیە و بووەتە كێشەیەكی زۆر گەورە بۆ وڵاتەكەمان، ئەوەی بایدن كردوویەتی هەڵەیەكی كوشتندەیە، هەروەها گوتیشی:” ئەگەر وڵاتەکەی بەر هەر هێرشێک یان ململانێیەک بکەوێت، ئەوا متمانە بە ناتۆ ناکات، بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ئەمەریکا”.

لەلایەکی دیکەوە: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە تازەترین لێدوانیدا گوتی:”ترەمپ هەرچی دەڵێت گرنگ نییە، چونكە ئێمە لەڕێگەی تیمێكی گەورەی پسپۆرەوە سیاسەتی وڵاتەكەمان داڕشتووە بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆچبەرانی نایاسایی".

باگراوند: لە سەرەتای دەستبەكاربوونی ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، بڕیاری دا بە دروستكردنی دیوارێكی درێژ لەنێوان وڵاتەكەی و مەکسیکدا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو پەنابەرانە ببنەوە كە روودەكەنە ئەمریكا، جۆ بایدن بەهەمان سیاسەت لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا كاری كرد، بەڵام بەشێوەیەكی نەرمتر و رێگەی بە زۆرێك لە كۆچبەرە نایاساییەكاندا بچنە وڵاتەكەیەوە.

ئەوەی ئێستا روودەدات: گرژییەکی زۆر لە نێوان حکومەتی تێکساس و کۆشکی سپی هەیە لەبارەی پرسی کۆچبەران، بابەتەکەش لە ئەمریکا خەریکە دەگۆڕێت بۆ شەڕی نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، بەتایبەت دوای ئەوەی 25 داوەری کۆمارییەکان پشتگیرییان لە ئیدارەی تێکساس کرد لەبارەی کۆچبەران. گرێگ ئابۆت، پارێزگاری تێکساس رایگەیاند، 10 ویلایەت پاسەوانی نیشتمانیان ناردووە بۆ پشتیوانی و ئامادەن ڕووبەڕووی هێزەکانی فیدراڵی ببنەوە.

زانیاری زیاتر: مانگی ڕابردوو وەزارەتی دادی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ویلایەتی تێکساس یاسەیەکی نوێ دژی کۆچبەران دەربکات ئەوا سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات. هەروەها وەزارەتی داد پارێزگاری تێکساسی ئاگادارکردەوە کە نابێت دەزگا ئەمنییەکان "ئەو کۆچبەرانە دەستگیر و زیندانی بکەن و دیپۆرتیان بکەنەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی دێنە ناو ویلایەتەکەوە".

هەر لە چوارچێوەی ئەو سکاڵایەدا، دادگا فەرمانی بە پارێزگاری تێکساس کرد، ئەو بەربەستە سنوورییەی لە ڕیۆ گراندە بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران دروستکراوە، لاببرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ