مەترسی لەسەر بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک نییە

شەیری بکە لە:
وێنەی بەنداوی خنس لە پارێزگای دهۆک

وێنەی بەنداوی خنس لە پارێزگای دهۆک

ئاڤا نیوز 

 

بەهۆی بارانبارینەوە ئاستی ئاوی بەنداو و پۆندەکانی سنووری پارێزگای دهۆک زیاد بووە، بەڵام هیچ مەترسیێکیان لەسەر نییە.

 

لێدوانی فەرمی: فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردووە ئاستی ئاوی سەرجەم بەنداو و پۆندەکانی سنووری پارێزگای دهۆک زیادی کردووە، بەڵام هیچ بەنداوێک سەرڕێژ نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ مەترسیێکیان لەسەر نییە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەر بەهۆی بارانبارینەوە دوێنێ بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بوو و بۆ سەلامەتیی بەنداوەکە ئاوەکەی بەردراوەتەوە.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چەند ڕۆژێکە شەپۆڵێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینیش دەکرێت تاوەکو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ