نزیکەی 65 هەزار کەس لە عێراق لە ناوەندەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواریدان

شەیری بکە لە:
نزیکەی 65 هەزار کەس لە عێراق لە ناوەندەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواریدان

وێنەی دوو ژن لە ناوەندێكی نەهێشتنی نەخوێندەواری

ئاڤا نیوز 


ژمارەی ئەو کەسانەی لە قوتابخانەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە عێراق دەخوێنن، 64 هەزار 872 کەسن.


وێنە گەورەکە: لە عێراق لە پاڵ قوتابخانە فەرمییەکان ناوەندی فێرکاری خوێندن و نووسین هەیە و بەشێکی زۆری ژنان و پیاوان بەشدارن تێیدا، ئێستا تاقیکردنەوەی ئەو ناوەندانە لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە دەستیپێکردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەزار و 236 ناوەندی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە عێراقدا هەن، دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان ڕێژەی ڕاستەقینەی بەشداربووان دەردەكەوێت. موئەیەد خوزەیر، گوتەبێژی دەستەی جێبەجێکاری ناوەندەکانی نە‌هێشتنی نەخوێندەواری وای گوتووە.


زانیاریی زیاتر: هاوکات لەگەڵ تاقیکردنەوەی ناوەندەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری، تاقیکردنەوەی قوتابخانەکانی خوێندنی خێرا بەڕێوەدەچێت کە 36 هەزار قوتابی لەخۆ دەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: