نێتفلێكس بەشێكی دۆكیومێنتارییەک لەسەر نیاندەرتاڵ لە شانەدەر تۆمار دەكات

شەیری بکە لە:
نێتفلێكس بەشێكی دۆكیومێنتارییەک لەسەر نیاندەرتاڵ لە شانەدەر تۆمار دەكات

دیمەنێكی دۆكیومێنتارییەكە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


‎كۆمپانیای نێتفلیکس دۆکیومێنتارییەک لەسەر نیاندەرتاڵ بەرهەم دەهێنێت، بەشێکی لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەولێر دروست کراوە.


چیرۆکی سەرەکی: ئەم دۆکیومێنتارییە باس لە نهێنییەکانی ژیانی مرۆڤی نیاندەرتاڵ دەکات و چیرۆکی دۆزینەوەی ئێسکەپەیکەری ژنێک دەگێڕێتەوە، کە بەر لە 75 هەزار ساڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی ئەم دۆکیومێنتارییە لە ئەشکەوتی شانەدەری سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە و چەند میوانێک بە زمانی کوردی بابەتەکە دەگێڕنەوە.


زانیاریی زیاتر: ئاشڵی گێسینگ، کاری دەرهێنانی بۆ ئەم  دۆکیومێنتارییە کردووە و گابرێل ئاندریو و پاتریک ستیوارت، ئەکتەری سەرەکیی دۆکیومێنتارییەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: