وێنەی دارەكان- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە سنووری ناحیەی زاویتەی سەر بە پارێزگای دهۆک، چەند کەسێک هەزاران داری تەڕ بە مەبەستی فرۆشتن دەبڕنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بەدواداچوونێکی ئاڤا نیوز، لە سنووری گوندەکانی میسکێ ، بانیا میسکێ، بسنیا چەڤریکێ و دێرالۆشێ لە ناحیەی زاویتە، لەلایەن شەش کەسەوە هەزاران داربەڕووی تەڕ بڕاونەتەوە و ویستوویانە بیفرۆشن، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانەدا کراوە، کە بەشێکیان فەرمانبەرانی سنووری ناحیەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانە دوای بڕینەوەی دارەکان، دارەکانیان بردووە بۆ شوێنێکی شاراوە بە مەبەستی وشککردنەوە و ئامادەکردنی بۆ فرۆشتن، بەڵام دوای ئاشکرابوون دەستیبەسەردا گیراوە، سکاڵاش لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکراوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پارێزگاری دهۆک لەسەر ئەم ڕووداوە هاتووەتە سەر هێڵ و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە پێکهێنراوە و تا ئێستا لێکۆلینەوە لەگەڵ چوار کەس کراوە.
بۆچی گرنگە: بڕینەوەی دار زیان بە ژینگە دەگەیێنێت و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە ڕێگری لەو دیاردەیە بکرێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم
بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە کەشوهەوای هەولێر پاک بووەتەوە
- ژینگە
- 19 تشرینی دووەم
شێخ دارا: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 17 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بەفر و باران بەڕێوەیە
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
سەرۆکی ئیسرائیل بەشداریی کۆنفرانسی کەشوهەوا لە باکۆ ناکات