زانیاریی لەبارەی ئەو گرووپە شاخەوانییەی چوار كەسیان خنكان

شەیری بکە لە:
زانیاریی لەبارەی ئەو گرووپە شاخەوانییەی چوار كەسیان خنكان

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


چوار ئەندامی تیمێکی شاخەوانی لە گوندێكی قەرەداغ ئاو بردوونی و هەرچواریان تەرمەكانیان دۆزرایەوە، هەشت ئەندامەكەی دیكەیان ڕزگار كراون.


چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ 12 ئەندامی گرووپی شاخەوانی سەگرمە لە سلێمانی دەچنە ناوچەی ئاوەسپی لە قەرەداغ، بەهۆی بارانەوە چوار ئەندامیان ئاو دەیانبات و دەخنكێن.


لێدوانی فەرمی: ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: تەرمی هەر چواریان دۆزراونەتەوە و هەشتەكەی دیكەش بەسەلامەتی ڕزگاركراون.


لە لایەكی دیكەوە: مازیار تەها، ئەندامی تیمەكە بە ئاڤا نیوزی گوت: سەرەتا داوایان لە ئێمە كرد كە فریایان بكەوین و تیمەكانی بەرگری شارستانیمان ئاگادركردەوە، بەداخەوە چوار هاووڕێمان گیانیان لە دەستداوە و هەشتەكەی دیكەش سەلامەتن.


زانیاریی بەدەستهاتوو: تائێستا ناسنامەی ئەو چوار كەسە یەكلای نەبووەتەوە، تەرمەكانیان لە ناحیەی سێوسێنانە و بەرەو قەرەداغ بەڕێكراون و دەنێردرێنە سلێمانی بۆ پزیشكی دادوەری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: