هێزەکانی ڕووسیا دەچنە ناو بنکەیەکی ئاسمانیی ئەمریکا لە نەیجیر

شەیری بکە لە:
هێزەکانی ڕووسیا دەچنە ناو بنکەیەکی ئاسمانیی ئەمریکا لە نەیجیر

هاووڵاتیانی نەیجیر لە شەقامێکدا کۆبوونەتەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین - وێنە: REUTERS

ئاڤا نیوز

 

هێزەکانی ڕووسیا لە نەیجیر دەچنە ناو بنکەیەکی ئاسمانییەوە کە بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا درووست کرابوو، ئەمریکا زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج کردبوو.

 

وێنە گەورەکە: نەیجیر یەکێک بوو لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، بەڵام دوای کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک ئەفسەر دەستەڵاتیان گرتە دەست، ئەفسەرەکان داوایان لە ئەمریکا کرد هێزەکانی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە کە ژمارەیان نزیکەی هەزار سەرباز دەبێت. 

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: جووڵانەوەیەک لە وڵاتانی ئەفریقا لە دژی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەستیپێکردووە و ئەمریکا هێزەکانی لە چاد کشاندووەتەوە، بەم زووانەش بە تەواوەتی لە نەیجیر دەکشێتەوە. هاوکات هەر یەکە لە مالی و بۆرکینافاسۆ هێزەکانی فەڕەنسایان دەرکردووە، ڕووسیاش دەیەوێت وەک دەوڵەتێک کە ئەزموونی داگیرکاری نییە دۆستایەتیی ئەو وڵاتانە بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: