سەرۆکی ئەمریکا: پێویستە ئارامی بۆ زانکۆکانی ئەمریکا بگەڕێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ئەمریکا: پێویستە ئارامی بۆ زانکۆکانی ئەمریکا بگەڕێتەوە

ساتی تێکدانی خێوەتی خوێندکارانی خۆپێشاندەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا - وێنە: رۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

پۆلیسی ئەمریکا چوونە ناو زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجێلۆس و خێوەتی خوێندکارانی خۆپێشاندەریان تێکدا، چەندین کەسیان لێ دەستگیر کردن.

 

وێنە گەورەکە: چەند هەفتەیەکە خوێندکارانی دەیان زانکۆی ئەمریکا لە دژی جەنگی غەززە و بۆ پاڵپشتی لە فەڵەستین خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن، پۆلیس ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە هەزار و  800 خۆپیشاندەری دەستگیر کردووە. 

 

زانیاریی زیاتر: زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجێلۆس یەکێکە لە زانکۆ گەورەکانی ئەمریکا و زیاتر لە 52 هەزار خوێندکاری هەیە.

 

لەلایەکی دیکەوە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئارامی بۆ زانکۆکانی ئەمریکا بگەڕێتەوە.

 

گۆشەیەکی دیکە: لە عێراقیش ژمارەیەک خوێندکار و مامۆستای زانکۆی نەهرەین لە بەغدا گردبوونەوەیەکی هاوسۆزییان بۆ خۆپیشاندەرانی زانکۆکانی ئەمریکا ئەنجام دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: