هونەرمەندێکی کورد نوێنەری ئاشتەوایی ئەوروپایە

شەیری بکە لە:
هونەرمەندێکی کورد نوێنەری ئاشتەوایی ئەوروپایە

هونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیری

ئاڤا نیوز

 

هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی پێشکەشکردنی بەرهەمی میوزیکی نایاب و نیشاندانی کولتووری نەتەوەيی کورد، وەک نوێنەری ئاشتەوایی ئەوروپا دەسنیشان کراوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: سەعدوڵڵا نەسیری، توانیویەتی بە ستایلە جیاوازەکەی، ژمارەیەک ناسناو و خەڵاتێک بەناوی کوردەوە بەدەستبهێنێت،  بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵ و کۆنسێرت کردووە، لە ئێستادا گرووپێکی میوزیکی لە ئەوروپا دروستکردووە و بەردەوامی بە چالاکییە هونەرییەکانی دەدات.

 

لێدوانی فەرمی: "چەند بەرهەمێکی نوێ ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە و بڕیارە میوزیک بۆ فیلمێکی سکۆتلەندی دابنێم." سەعدوڵڵا نەسیری هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت.

 

باکگراوند: نەسیری ساڵی 1976 لە گوندی هانیسی شاری سنە لەدایکبووە، زیاتر لە 30 ئەلبومی هەیە و خاوەن دەنگێکی ڕەسەنە، بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی گۆرانی دەچڕێت و پەنجەیەکی زێڕینی لە ژەنینی ئامێری دیوان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: