
ئاڤا دیجیتاڵ
بەپێی نوێترین پۆلێنکردنەکان، بەغدا لەنێو 300 شاری جیهان لە ڕیزبەندی 264 دێت بۆ سەلامەتیی گەشتکردن و چوار شاری ئیماراتیش لە دە شارە پێشەنگەکانی جیهانن.
وێنە گەورەکە: گۆڤاری “SeaWorld” بۆ ساڵی 2024، لەسەر بنەمای کەمی تاوان و سەقامگیریی شارەکان لیستی سەلامەتترین شارەکانی جیهانی بۆ گەشتکردن بڵاوکردووەتەوە و بەغدای پایتەختی عێراق، لە ڕیزبەندییەکانی دواوە دێت. هەر بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤارەکە بەغدا لە کۆی 300 شاری هەڵسەنگێندراوی جیهان لە ڕیزبەندی 264ـیەمینە.
زانیاریی زیاتر: سەلامەتترین شارەکانی جیهان بۆ گەشتکردن بەپێی ڕێژەی کەمی تاوانەکان، هەروەها پۆلیسی بەهێز و ڕێوشوێنی ئەمنی و حکومەتە سەقامگیرەکان پۆلین دەکرێت، ئەمانەش وادەکەن ئەو شارانە، شوێنی نموونەی بن بۆ گەشتیاران و دانیشتووان لەڕووی سەلامەتییەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی پۆلێنکردنی گۆڤاری “SeaWorld” بۆ ساڵی 2024، ئەبوزەبی لە کۆی 100 خاڵ کۆنمرەی سەلامەتی 97.73 بەدەستهێناوە، لە پێشەنگی لیستی سەلامەتترین شارەکانی جیهاندایە، تایپە پلەی دووەمە و دەوحە، پلەی سێیەمی گرتووە. عەجمان، دوبەی، ڕەئسولخەیمە، مەسقەت، لاهای، بێرن و میونشن 10 باشترینەکان پێکدێنن، بەمەش شەش شاری عەرەبی کە چواریان لە ئیماراتن، لە 10 شارە سەلامەتەکانی جیهانن بۆ گەشتکردن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار