بەهۆی شەڕی غەززەوە کۆڵۆمبیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچڕێنێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی شەڕی غەززەوە کۆڵۆمبیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچڕێنێت

ئاڵای كۆڵۆمبیا و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند "لەبەر ئەو جینۆسایدەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە دژی خەڵکی فەڵەستین دەیكات"، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەپچڕێنێت.


لێدوانی فەرمی: گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، ڕایگەیاند: "سبەی واتە پێنجشەممە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل دەپچڕێنین. ئەمەش لەبەر سەرۆکێکی جینۆسایدکار."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی کۆڵۆمبیا یەکێکە لە ڕەخنەگرە سەرسەختەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. 


باكگراوند: بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا زیاتر لە 34 هەزار کەس، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، گیانیان لەدەستداوە.


وێنە گەورەكە: وڵاتانی جیهان لەسەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دابەشی سێ بەرە بوون، بەشێكیان پشتیوانی ئیسرائیل و بەشێكیشیان پشتیوانی فەڵەستین دەكەن، بەشێكیشیان بێلایەنییان هەڵبژاردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان