كەمپی هۆل- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان، یەکێکە لەو شوێنە مەترسیدارانەی کە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشی لێدەکرێت، ئێستا نزیکەی 43 هەزار کەسی تێدایە و لە 45 وڵاتی جیهانەوە نیشتەجێی ئەو کەمپەن.
وێنە گەورەکە: کەمپێکی بچووک، لەژێر چاودێری ورد، هێزێکی زۆری ئەمریکا و هەسەدە، لەناوەوە بەهەزاران ئەندام و خێزانی چەکدارانی داعش بە هەڵگری ناسنامە و بڕوانامەی جیاواز لە چاوەڕوانی گەڕانەوە و چارەنووسێکی نادیاردان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک داعش لە عێراق و سووریا ڕووخا چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان و لایەنگر و ئەندامەکانیان لە کەمپەکە کۆکرانەوە، سەرەتا لەژێر چاودێری چڕ و ورددا بوو لە لایەن ئەمریکاوە، دواتر چاودێریکردن و بەڕێوەبردنەکەی درایە دەست هەسەدە و ئەمریکاش لە هێڵی دووەم چاودێری دەکرن.
درێژەی ڕاپۆرتەکە…
عێراق میوانی هەمیشەیی هۆل
هەندێک سەرچاوە لە کەمپەکەوە قسەیان بۆ میدیاکان کردوە دەڵێن میوانی سەرەکی کەمپەکە هاووڵاتیانی سووریا و عێراقن، هەزاران هاووڵاتی عێراق لە کەمپەکە گیریان کردووە، حکومەتی عێراق لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ گەڕاندنەوەیان و تا ئێستاش هەزارانیان لێگەڕێنراونەتەوە.
قاسم ئەعرەجی سەرپەرشتی دەکات
ڕۆژی چوارشەممە، یەکی ئایاری 2024 حکومەتی عێراق گوتی:" 700 هاووڵاتی عێراقیان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکە ئەندامی 160 خێزان بوون و لە کەمپەکەوە بەوردی چاودێری کراون و بە ڕێوشوێنێکی توند گەڕێنراونەتەوە.
بەگوتەی بەرپرسێکی ناوخۆیی و ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، 700 کەس لە کەمپی هۆل لە سووریا گەڕێنراونەتەوە عێراق، کە دەیان هەزار کەسی تێدا ڕاگیراون، لەنێویاندا ئەندامانی خێزانی گومانلێکراوانی جیهادی بوون.
پڕە لە عێراقی
لە رێگەی 10 کاروانەوە نزیکەی حەوت هەزار عێراقی لە کەمپەکە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان و تا ئێستاش پڕۆسەکە بەردەوامە.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕۆژی دووی ئاداری ڕابردوو ڕایگەیاند: عێراق هەزار و 924 خێزانی لە کەمپی هۆلەوە گەڕاندووەتەوە، کە حەوت هەزار و 556یان هاووڵاتی عێراقیین، هەزار و 230 کەسیان بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە ناوچە سەرەتاییەکانیان و ئەوانەی ماونەتەوە لە کەمپی ئەلجەدا لە ژێر چاکسازیدان.
هۆل جیهانێکی بچووک و تووندڕەو
لێدوانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بارەی کەمپەکەوە دەڵێن، ئێستا نزیکەی 42 هەزار و 790 کەس لە کەمپی هۆل ماونەتەوە، 19 هەزار و 526یان عێراقین، 16 هەزار و 778سووری و شەش هەزار و 486 کەسیان بیانین و لە 45 وڵاتی جیاوازن.
کەمپێکی پڕ لە ئاژاوە
بەنزیکەی 15 جار هەوڵی پشێوی نانەوە لە کەمپەکە هەبووە، وەک هێرش بە چەقۆ و سووتاندنی خێمە و لێدان و کوشتن سووتاندن.
لەدەرەوە هەسەدە و لە ناوەوە داعش
هەندێک زانیاری دزەپێکراو باس لەوەدەکەن، هەسەدە تەنها لە دەرەوە حوکمی هەیە لەسەر کەمپەکە، لەناوەوە بە تەواوەتی لەلایەن داعشەوە بەڕێوە برێت و کۆنترۆلی تەواوەتی لەسەر هەیە.
ئۆپەراسیۆنی نهێنی و تایبەت
هەندێک جار هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی زۆر تایبەت دەچنە ناو کەمپەکە و کەسێکی داواکراو دەردەهێنن، کە پێدەچێت هاوڵاتی بیانی بێت.
برسیەتی ترس تۆقاندن
هەسەدە نەیشاردووەتەوە کەمپەکە مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام بەردەوامە لە چاودێری کردنی بەهاوکاری ئەمریکا، لەبەر ئەوەی زۆربەیان توندڕەون و ڕێکخستنی نهێنی داعش تێیدا بەهێزە، ئەگەری هەیە کێشەکان زیاتر ببن، دۆخەکە لە ناوخۆ و لە دەرەوەی کەمپەکەوە گەیشتووەتە ئاستێکی وەها کە کۆنترۆڵکردنی ئاسان نەبێت، لەبەر ئەوەی کێشەی خواردن و کێشەی ترس هەیە، ئەمەش وایکردووە کە کەمپەکە بەرەو ئاکارێکی مەترسیدار هەنگاو بنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟