وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەكان لە باشترین ئاستیدایە
- ژینگە
- 1 ئایار

بەنداوی موسڵ- وێنە: AA
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکان لە باشترین ئاستیدایە.
لێدوانە فەرمییەكان: عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند: گلدانەوەی ئاو لە ئاستێکی باش دایە، ئەو بڕە ئاوەی چووەتە ناو بەنداوەکانەوە، زیاترە لەو بڕەی کە بۆ بەکارهێنانی کشتووکاڵی بەکار دەهێنرێت.
لە لایەكی دیكەوە: سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رۆژی 27-4-2024 بە ئاڤا نیوزی گوت: تەنیا 15 سانتیمەتر ماوە بۆ پڕبوونی بەنداوی دەربەندیخان و ڕۆژانە نزیکەی 200 مەتر سێجا ئاو دەڕژێتە بەنداوەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 21 بەنداو و 118 پۆند بۆ گلدانەوەی ئاو هەن، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاودێری، گەشتیاری و چەندین بواری دیکە بەکاردەهێنرێن. چوار بەنداویش لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە قۆناغی دیزاینکردندان.
وێنە گەورەكە: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگی بە درووستكردنی بەنداو و پۆند داوە تا ئاوی باراناو بەفیڕۆ نەچێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆسیالیست: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- ڕاپۆرت
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە