سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خانەوادەی پێشڕەو دزەیی دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خانەوادەی پێشڕەو دزەیی دەکات

دیداری سەرۆک بارزانی لەگەڵ خانەوادەی پێشڕەو دزەیی

ئاڤا دیجیتاڵ


سەرۆک بارزانی لە پێشوازی خانەوادەی پێشڕەو دزەیی رایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکەی ئێران زوڵمێکی گەورە بوو بەرامبەر ئێوە و خەڵکی کوردستان کرا.

چیرۆکی سەرەکی: رۆژی شەممە 27-1-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە خانەوادەی پێشڕەو دزەیی کرد، کە ئێران بە ژمارەیەک مووشەک ماڵەکەی بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە خۆی و کچێکی تەمەن 12 مانگی گیانی لەدەستدا .

لێدوانی فەرمی: لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێڕاگەیاندوون و، هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە. هەروەها جەختیکردووەتەوە کە "ئەو تاوانە زوڵمێکی گەورە بوو بەرامبەر خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی و خەڵکی کوردستان کرا".


زانیاری زیاتر: لە دیدارەکەدا موحسین دزەیی، کەسایەتی و تێکۆشەری دێرینی کوردستان، سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کردووە کە هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەو کارەساتەی بە خەمی خۆی زانیوە، سوپاسی ئامادەبوونیشی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: عەبدوڵلا مەجید دزەیی، بەناوی خۆی و خانەوادە و هەر سێ برای پێشڕەو، پێزانینی بۆ هاوسۆزیی سەرۆک نیشانداوە و، بەڵێنی ئەوەشی داوە هەموویان لەسەر رێچکەی شەهید پێشڕەو دزەیی بۆ ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبن.

باکگراوند: درەنگانی شەوی دووشەمە 15-01- 2024، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەکێكی بالیستیک ماڵی سەرمایەداری دیاری کوردستان پێشڕەو دزەیی کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا خۆی و ژینای کچی کە تەمەنی 12 مانگ بوو، لەگەڵ هاوڕێیەکی سەرمایەداری و خزمەتگوزارێکی گیانیان لەدەستدا، شەش کەسیش برینداربوون، تاوەکو ئێستاش یەکێک لە خزمەتگوزارەکانی بێشەروشوێنە، هاوژینی  و دوو کوڕەکەشی لەنێو بریندارەکانن و ئێستا لە وڵاتی ئیمارات چارەسەریان بۆ دەکرێت .

رووداوەکە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کاردانەوە فراوان و تووندی لێکەوەتەوە و چەندین وڵاتیش سەرکۆنەیان کرد. دوای رووداوەکەش لە پەیامێکدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند: پەیامم بۆ ئەنجامدەرانی پەلاماری مووشەک و درۆنەکانی ئێران ئەوەیە، شەهیدکردنی ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلی ئێمە هیچ شانازی و سەربڵندی بۆ ئێوە تێدا نیە، گوتیشی "دەتوانن بمانکوژن، بەڵام دڵنیابن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستێنن".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ