لە ئاكرێ دایەنگەیەک بۆ منداڵی فەرمانبەران دەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە ئاكرێ دایەنگەیەک بۆ منداڵی فەرمانبەران دەكرێتەوە

وێنەی دایەنگەكە- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی

ئاڤا نیوز

 

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئاکرێ دایەنگەیەکی تایبەت بە منداڵی فەرمانبەران کردەوە، هاوکات سیستەمی تاک پەنجەرەی بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان کاراکرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان داینگەی ئاکرێی بۆ منداڵانی فەرمانبەران کردەوە، هەرلە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ئاکرێ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی ئاکرێی بەسەرکردەوەو  سیستەمی تاک پەنجەرەی لە تۆڕی پاراستن کردەوە.


بۆچی گرنگە: سیستەمی تاک پەنجەرە کارئاسانی تەواو بۆ بەڕێکردنی مامەڵەکانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکات، دایەنگەی تایبەت بە منداڵی فەرمانبەرانیش خزمەتێکی گرنگە بۆ فەرمانبەران تا کێشە بۆ دەوامەکانیان درووست نەبێت.


لێدوانی فەرمی: کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ دایەنگەی ئاکرێ بۆ منداڵانی فەرمانبەران و سیستەمی تاک پەنجەرە بۆ خاوەنپێداویستییەکان کارا کرا، کە سوودێکی زۆر بە هاووڵاتیان دەگەیێنێت".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: