دۆناڵد جەی ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا- گرافیكی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گۆڤاری تایمی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و سوپای ئەو وڵاتە و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و ئێران و پلان و بەرنامەکانی خۆی دەکات.
وێنە گەورەکە: ئێستا ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی گرنگ و ستراتیژی لە وڵاتەکەدا، هەم جۆ بایدن لاوازە وهەمیش ترەمپ تێبینی زۆری لەسەرە، ئەوەش وایکردووە کە هەڵبژاردنێکی پڕ ئاڵۆزی لە وڵاتەکەدا بەڕێوە بچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆخی ناوخۆی ئەمریکا و پرسی هەڵبژاردنەکان و پلان و بەرنامەی کاری سەرۆکایەتی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی پەنابەران و شەڕی ئێران و ئیسڕائیل کۆمەڵێک بابەتن کە تڕەمپ لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ گۆڤاری تایم وەڵامیان دەداتەوە.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ خاوەنی بۆچوونێکی جیاوازە، لە زۆربەی ڕاپرسییەکاندا دەنگەکانی لەپێش بایدنەوەن، بەڵام زۆریش نین، لە 11 ویلایەت کێشەی هەیە، لەبەشێک لە ناوچەکانی دیکە هیچ کێشەیەکی نییە.
ترەمپ چاوی لە کۆشکی سپیییە
تیمی تڕەمپ پلانی وردیان داڕشتووە بۆ ڕووبەڕووبنەوەی ئەو گرفتانەی لە دوای هەڵبژاردنەوە ڕوو لە ئەمریکا دەکەن، هەر لە میدیاوە تا شەقامەکان و سیاسەتی بەرگریی و سیاسەتی کۆشکی سپی و بەرنامەی وەزارەتی بەرگری و دەرەوە، تڕەمپ پلانی بۆ هەمووی داڕشتووە بە جۆرێک تیمەکەی کاردەکات کە دوای هەڵبژاردن تڕەمپ دەبێتەوە بەسەرۆک و هیچ گرفتێک لەو بابەتەدانەماوە.
ترەمپ متمانەی نییە
گەورە بازرگانەکانی جیهان پشتیوانی ترەمپیان دەکرد لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا، ئێستاش هەر پشتیوانی دەکەن، بەڵام بە ڕوونی ڕایاننەگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا دیار نییە کۆمەڵەی جووەکان بەتایبەتی ئیپاک پشتیوانی تڕەمپ دەکەن یاخوود نا، چونکە لەسەردەمی ترەمپدا زۆر گرفت لەبەردەم جووەکان دروستبوو وەک سووتاندنی سیناکۆک و هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی جووەکان.
هێرشی حەماس و هیوای ترەمپ
تڕەمپ لە گوتاری کەمپینی هەڵبژاردنەکانیدا گوتی " ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بووایە، نەشەڕی ئۆکراینا نە هێرشی حەماس، ئەمانە ڕوویان نەدەدا، بەڵام جیهان لاوازی بایدن دەقۆزنەوە و هێرش و پلان دەکەن بۆ سەر ئیسرائیل و ئەمریکا".
هێرشەکەی حەماس ڕۆڵێکی باش دەگێڕێت بۆ ئەوەی ترەمپ وەک چەکێک دژی بایدن بەکاری بهێنیت، بەتایبەتی لەلای جووەکان، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەزانێت کە بایدن ناتوانێت جارێکی دیکە ئەو ڕۆڵە گرنگەی هەبێت کە ئێستا هەیەتی.
مامەڵەی خراپ لەگەڵ ڕاوێژکارەکان
یەکێک لە سیفاتەکانی تڕەمپ لە کۆشکی سپی مامەڵەی خراپ و سوکایەتی و قسەی ناشرین و جێنودان بوو بە ڕاوێژکارەکان و هەراسانکردنیان، تڕەمپ نایەوێت جارێکی دیکە بەوشێوەیە مامەڵە بکاتەوە، هەر لەبەر ئەوەشە مامەڵە و متمانەی خۆی گۆڕیوە، بەڵام ئەمە ناکاتە ئەوەی ڕاوێژکارە کۆنەکان و بەرپرسە کۆنەکانی وەک بۆڵتن و مایک پێنس متمانەی پێبکەن و بگەڕێنەوە نێوکابیینەکەی.
باسی ئیسرائیل و حەماس دەکات
ترەمپ لەگەڵ ئیسڕائیل نزیکبوونەوەیەکی گەورەی هەبوو، بەشێوەیەکی زۆر باش بەجۆرێک کە هەموو
شتێکی بۆ ئیسڕائیل دەکرد، ئەم هێرشە کاریگەریی هەبووە لەسەر ئیسڕائیل لە ئایندەدا، بەڵام تڕەمپ بەڵێن دەدات کە هەموو شتێک بەو شێوەیە چارەسەر بکات کە خۆی دەیەوێت.
بەردەوامی ئاڵۆزییەکان و ئایندەی ترەمپ
شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن، ئەمە کاریگەریی هەیە لەسەر سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، ئاڵۆزییەکان لە قازانجی تڕەمپن، چونکە هەموان پێیان وایە ئەگەر ترەمپ سەرۆک بوایە هەرگیز ئەم کێشانە ڕوویان نەدەدا، هەروەها چارەنوسی ناوچەکەش بەم شێوەیە نەدەبوو، ئەمەقسەی بەشێکە لە هاووڵاتیانی ئەمریکا، هەر لەبەر ئەوەیە کە ئاڕاستەکان بە قازانجی تڕەمپ بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کرماشان سەدان هێکتار زەوی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەسووتێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا مووچە و بودجە و پرسە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران جارێکی دیکە ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەركردە دێرینەکانی یەكێتی بەرەیەک لەدژی یەكێتیی نوێ دروست دەكەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مۆڵەتی مافی مانەوەی بەهزاد خوسرەوی بڵاو دەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک نووسەر و ڕووناکبیر نیگەرانیی خۆیان لە ڕووداوەکانی سلێمانی دەردەبڕن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە مووسڵ دەکەوێتە خوارەوە
7 ئەیلوول
خراپ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد 10 تریلیۆن دۆلار زیان بە جیهان دەگەیێنێت
6 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەركردە دێرینەکانی یەكێتی بەرەیەک لەدژی یەكێتیی نوێ دروست دەكەن