ڕووسیا  گرووپی ڤاگنەر دروست دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
چەکدارانی گروپی ڤاگنەر لە بیلاڕووسیا - وێنە:  AFP

چەکدارانی گروپی ڤاگنەر لە بیلاڕووسیا - وێنە:  AFP

ئاڤا نیوز


دوای حەوت مانگ لە گیانلەدەستدانی یەڤگینی پریگۆژین سەرۆکی "گرووپی ڤاگنەر"، حکومەتی ڕووسیا دەیەوێت دووبارە گرووپەکە دروست بکاتەوە. 

 

بۆچی گرنگە: دروستکردنی گرووپێکی نوێی وەک ڤاگنەر پاڵپشتییەکی سەربازی گرنگە بۆ حکومەتەکەی پووتین.  

 

زانیاریی بەدەستهاتووەکان: حکومەتی ڕووسیا ئەو گرووپە سەربازییە بەشێوەیەکی نوێ دروست دەکاتەوە، بە هەزاران چەکداری پێشوو لەگەڵ کۆمەڵە چەکدارێکی دیکەی نزیک لە پووتین تێکەڵ دەکات و بەسەر چوار گرووپدا دابەشیان دەکات. پۆلیتیکۆ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ئەمەی ڕاگەیاندووە.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، یەکێک لەو گرووپانە هاوپەیمانیی پاسەوانی نیشتمانیی ڕوسیایە و پێشتر ڕوویان لە ئۆکرانیا کردووە و ژمارەیەکی زۆری ئەندامەکانیان لەدەست داوە. لەکاتێکدا دوو گرووپی دیکە لەژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی بەرگری و دەزگای هەواڵگری لە مۆسکۆ کاردەکەن.

 

چی ڕوویدا؟ پریگۆژین لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی تەقینەوەی فڕۆکەکەی گیانی لەدەست دا، ڕووداوەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک "تیرۆر" سەیر دەکرا کە لەلایەن پووتینەوە ڕێکخرابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: