وارنێر برۆس بە سەرکەوتووترین ستۆدیوی ساڵ هەڵبژێردرا

شەیری بکە لە:
وارنێر برۆس بە سەرکەوتووترین ستۆدیوی ساڵ هەڵبژێردرا

لۆگۆی براکانی وارنێر

ئاڤا نیوز


فیلمەکانی وارنێر تاوەکو ئێستا لە پڕفرۆشترین فیلمەکانی جیهانن و  لەبەر ئەمەش نازناوی سەرکەوتووترین ستۆدیۆی جیهانی بەدەست هێنا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو فیلمی 'گۆدزیلا' و 'دوون'ـی 2، کە خەیاڵی و فانتازین و زیاتر لە 1.7 ملیار دۆلاریان بەدەست هێناوە و بینەرێکی یەکجار زۆریان هەبووە، بەرهەمی کۆمپانیای برایانی وارنێرن و تاوەکو ئێستاش لە نمایش بەردەوامن.

 

زانیاریی زیاتر: چیرۆکی فیلمی 'دوون' لە ڕۆمانی فرانک هێربرت وەرگیراوە کە ناوەرۆکێکی خەیاڵی ـ زانستی هەیە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرکەوتن و فرۆشە زۆرەکەی فیلمەکانی برایانی وارنێر، بووەتە هۆی ئەوەی کە نازناوی سەرکەوتووترین ستۆدیوی ساڵی 2024یان پێ ببەخشرێت. ستۆدیۆی وارنێر، سوودێکی باش و درەوشاوەیان بە بازاڕەکانی دەرەوەی ئەمریکا گەیاندووە و بوونەتە هۆی داهاتێکی زۆر بۆ ناوخۆی ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: