گرووپی حەوت ڕەزامەندی لەسەر داخستنی وێستگەکانی خەڵووز دەربڕیوە

شەیری بکە لە:
گرووپی حەوت ڕەزامەندی لەسەر داخستنی وێستگەکانی خەڵووز دەربڕیوە

وێستگەیەكی كارەبا كە بە خەڵووز كاردەكات- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


گرووپی حەوت ڕەزامەندی لەسەر داخستنی وێستگەکانی خەڵووز دەربڕیوە، هیواخوازن وڵاتانی دیکە چاویان لێبکەن و ئەوانیش بڕیاری داخستنی وێستگەکانی خەڵووز بدەن.


ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: وەزیرانی گرووپی حەوت، ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر داخستنی سەرجەم وێستگە خەڵووزییەکانیان و بڕیار وایە تاوەکو ساڵی 2035 هیچ وێستگەیەکی خەڵووز لەو وڵاتانەدا نەمێنێت.


وێنە گەورەكە: پاڵنەری داخستنی وێستگەکانی خەڵووز بۆ ژینگە دەگەڕێتەوە، وڵاتانی گروپی حەوت ئاماژەیان بەوە داوە کە وێستگەکان هۆکارێکی سەرەکیی پیس بوونی ژینگەن. 


لە لایەکی دیکەوە: ٪32ی وزەی کارەبای جیهان لە خەڵووزەوە بەرهەم دێت، وڵاتانی گرووپی حەوت بڕیاریان داوە چیدیکە لە رێگەی خەڵووزەوە کارەبا بەرهەم نەهێنن. 


زانیاریی زیاتر: سێشەممەی داهاتوو وەزیرانی وزە، ژینگە و کەشوهەوای گرووپی حەوت، لە شاری تۆرینی ئیتاڵیا کۆدەبنەوە و تاوتوێی زیاتری داخستنی وێستگەکانی خەڵووز دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان