ئاڤا دیجیتاڵ
کاکردن و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە، وەزارەتی کارەباش ڕایدەگەیێنێت، سبەی شەممە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
گرنگی هەواڵەکە: بەهۆی وەستانی کارکردن و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمێنانی کارەبا لە زۆربەی وێستگەکان لە هەرێمی کوردستان وەستا، بەمەش کارەبای نیشتیمانی لە زۆربەی ناوچەکان زۆر کەمبووەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی غازی ماڵانیش بە هەمان هۆکار وەستا.
چیرۆکە سەرەکییەکە: کاتژمێر 10:35 خولەکی شەوی پێنجشەممە 25-1-2024، بە سێ کاتیۆشا هێرشکرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تاوەکو بەرەبەیانی نەتوانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
زیانە سەرەکییەکان: لەدوای هێرشەکە کارکردن و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە راگیرا. بەرهەمهێنانی غازی ماڵان وەستا و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش کەمبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: شەماڵ نووری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا میدیای راگەیاند: "دوای ئاساییبوونەوەی رەوشەکە و نەمانی هیچ مەترسییەک، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکردووەتەوە، بەمەش سبەی شەممە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق، وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و فەرەنسا هێرشەكەیان سەرکۆنە کرد. لە پەیامێکیشدا پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد: "هەموو لایەک هاوکاری لیژنەی حکومەتی فیدراڵی بنبۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە".
گۆشەیەکی دیکەی هەواڵەکە: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی سەر کوردستان پەیامێکی "توند"ـی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "هەوڵی دوژمن و نەیار و خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و، پێیانوایە کوردستان هەرەس دەهێنێت، بەڵام خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان ورە و ئیرادەیان زۆر لەوە بەهێزترە بشکێن، بەڵکو بەهێزتر دەبن". سەرۆکوەزیران بارزانی داوای لە حکومەتی عێراق و وڵاتانی دۆستیش کرد کاری جددی بکەن بۆ وەستاندنی هێرشەکان و پاراستنی هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: كێڵگەی غازی کۆرمۆر دەكەوێتە خۆرئاوای ناحیەی (قادركەرەم) لە قەزای چەمچەماڵ و ڕووبەرەکەی 135 كیلۆمەتر دووجایە، کۆمپانیای دانەغاز و هیلالی ئیماراتی کاری تێدا دەکەن، گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی غازە لە کوردستان.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر