تەقینی بەنداوێک گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە

شەیری بکە لە:
تەقینی بەنداوێک گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە

خەڵک لەنێو لافاودا کەلوپەلەکانیان کۆدەکەنەوە - نایرۆبی نیوز

ئاڤا نیوز

بەهۆی تەقینی بەنداوێک لە ناوچەی ناکوروو لە باکووری نایرۆبیی پایتەختی کینیا، لانیکەم 42 کەس گیانیان لەدەست دا. 

 

لێدوانی فەرمی: سوسەن کیهیکا، قایمقامی ناوچەی ناکوروو، ڕایگەیاند "42 کەس مردوون، ئەمە خەمڵاندنێکی سەرەتاییە. هێشتا گومان دەکرێت خەڵکی دیکەش لەناو قوڕولیتەدا بەجێ مابن، ئێمە کار لە سەر دەرهێنانیان دەکەین."

 

هۆکارە زانراوەکان: بە هۆی بارانی بەخوڕی چەند ڕۆژی ڕابردوو و کەوتنەوەی لافاو، بەنداوەکە بەرگەی نەگرتووە و تەقیوە.

 

زانیاریی زیاتر: تەقینی بەنداوەکەوە بووەتە هۆی ئەوەی زیانی زۆر بەر ناوچەکە بکەوێت و ڕێگەی هاتوچۆی چەند ناوچەیەک دابخرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: