
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر ژنێک وەک باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق دیاریدەکات و، بە بە سەرکردەیەکی گرنگی کابینەکەی وەسفی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ترەیسی ئان جاکۆبسۆن بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دیاری دەکات. ئەمە لەکاتێکدا باڵیۆزی پێشووش ژنێک بوو بە ناوی ئەلینا رۆمانۆوسکی.
لێدوانی فەرمی: کۆشکی سپی راگەیێنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، بە بڕیاری جۆ بایدن، ترەیسی ئان جاکۆبسۆن بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دیاریکراوە. لە راگەیێندراوەکەدا جاکۆنسۆن بە باڵیۆز و رێپێدراوی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کۆماری عێراق ناوبراوە.
ترەیسی ئان جاکۆبسۆن کێیە؟ لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپیدا، بەمشێوەیە وەسفی باڵیۆزی دەستنیشانکراوی ئەمریکا لە عێراق کراوە:
- دیپلمۆتکارێکی پێشکەوتووی ئەمریکییە.
- بەم دواییانە وەک کاربەڕێکەری کاتیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەدیس ئابابا، ئەسیوپیا، کاری کردووە.
- پێشتریش وەک باڵیۆز لە هەریەکە لە تاجیکستان، تورکمانستان و کۆسۆڤۆ کاری کردووە.
- جێگری سەرۆکی شاندی ئەمریکا لە ریگا، لاتیڤیا بووە.
- جێگری سەرەکی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بووە لە نووسینگەی کاروباری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
- راگری سکوڵی دیراساتی ستراتیژی و ناوچەیی بووە لە سەنتەری نیشتیمانیی راهێنانی کاروباری دەرەوە، دواتریش بووەتە جێگری بەڕێوەبەر.
- جاکۆبسۆن، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی، جێگری سکرتێری جێبەجێکار و بەڕێوەبەری پێشکەوتووی ئیدارە بووە.
- ترەیسی ئان جاکۆبسۆن، لەدایکبووی 1965ە، بەکالۆریۆسی لە زانکۆی جۆن هۆپکینس و، ماستەریشی لە قوتابخانەی دیراساتی پێشکەوتووی نێودەوڵەتی لە هەمان زانکۆ بەدەستهێناوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار