داهاتی کەناڵی سوێس بەڕێژەی 50% دابەزیوە

شەیری بکە لە:
داهاتی کەناڵی سوێس بەڕێژەی 50% دابەزیوە

کەناڵی سوێس لە میسر. وێنە: میدیا جیهانییەکان

ئاڤا نیوز


بە گوێرەی داتاکانی وڵاتی میسر، داهاتی کەناڵی سوێس بەڕێژەی 50% دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان لە دەریای سوور.

 

لێدوانی فەرمی: حەلا سەعید، وەزیری پلاندانانی میسر گوتی: "لەکاتێکدا گرژییەکان لە دەریای سووردا پەرەدەسێنن، داهاتی کەناڵی سوێس بە ڕێژەی 50% دابەزیوە".

 

هۆکارە زانراوەکان: دابەزینەکە بەهۆی پەککەوتنی بازرگانیی دەریایی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سوورەکە لە دوای شەڕی غەززە سەری هەڵداوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەناڵی سوێس ڕێگایەکی دەریایی گرنگە بۆ بازرگانیی جیهانی، کورتترین ڕێگەی کەشتیوانییە لە نێوان ئەوروپا و ئاسیا؛ یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی دراوی بیانی بۆ میسر.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ