وەزیری دارایی ئیسرائیل: پێشنیازەکەی میسر بۆ زەلیلکردنی ئیسرائیلە

شەیری بکە لە:
وەزیری دارایی ئیسرائیل: پێشنیازەکەی میسر بۆ زەلیلکردنی ئیسرائیلە

وەزیری ئابووری ئیسرائیل. وێنە: میدیا ئیسرائیلییەکان

ئاڤا نیوز

 


وەزیری دارایی ئیسرائیل، ئەو پێشنیازەی میسر کە بۆ ئیسرائیلی کردووە پەیوەست بە "ئاگربەستی غەززە" بە زەلیلبوونی ئیسرائیل دادەنێت.

 

وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، میسر چەند پێشنیازێکی نوێی بۆ ئیسرائیل کرد، بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل ئەو پێشنیازە بە "تەسلیمبوونێکی زەلیلکەر و هەڕەشەیەکی جددی بۆ ئیسرائیل" دەزانێت.

 

پەیامی فەرمی: بێزالیل سمتۆریچ، لە لێدوانێکیدا بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  دەڵێت: ئەگەر بڕیار بدەیت ئاڵای سپی هەڵبکەیت و فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ڕەفەح هەڵبوەشێنیتەوە، ئەوا ئەو حکومەتەی سەرۆکایەتی دەکەیت بوونی نامێنێت.

 

ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: حەماس ڕازییە بەو گۆڕانکاریانەی لە پێشنیازەکەی میسردا هاتووە، هەروەها باس لەوە کرابوو کە ئەگەری ئەوە هەیە داوا لە تیمی دانووستانکاری ئیسرائیل بکرێت بێنە قاهیرە.

 

ئەمەش بزانە: ئەم بابەتە دوای ئەوە دێت کە هەواڵەکان بڵاوکرانەوە کە خەریکە شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بەرەو قاهیرە دەڕوات بۆ تاوتوێکردنی "پێشنیازی نوێی ئاگربەست".

شەیری بکە لە: