ئیسرائیل ئامادەیە گوێ بۆ ئەمریکا بگرێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ئامادەیە گوێ بۆ ئەمریکا بگرێت

؛وێنە؛ جۆ بایدن و بێنیامین نەتەنیاهۆ reuters

ئاڤا نیوز

 


ئیسرائیل بەر لەوەی بڕیاری هێرشکردنە سەر رەفەح بدات، ئامادەیە گوێ بۆ ئامۆژگارییەکانی ئەمریکا بگرێت.

 

وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا بێنیامین نەتەنیاهۆ ڕژدە لەسەر هێرشکردنە سەر رەفەح، لەوە دەچێت ڕای خۆی گۆڕی بێت و نیگەرانییەکانی ئەمریکا بۆ دۆخی غەززە لە بەرچاو بگرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت: "گفتوگۆکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی غەززە دەستیپێکردووە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا، ئەمریکا چەندین جار داوای لە ئیسرائیل کردووە، هێرش نەکاتە سەر رەفەح تاوەکو هاووڵاتیانی ناوچەکە بۆ شوێنێکی دیکە دەگوازرێنەوە.


ئەمەش بزانە؛ سووپای ئەمریکا بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە دەرچەیەکی نوێی دەریایی لە دەریای ناوەڕاست دروست کردووە.

 

باکگراوند:  زیاتر لە شەش مانگە شەڕ لە غەززە بەردەوامە و زیاتر لە 34 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

شەیری بکە لە: