پۆلیسی ئەمریکا سەدان قوتابیی خۆپێشاندەری دژی شەڕی غەززە دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
دەستگیرکردنی خۆپێشاندەرێک لە ئەمریکا - الجزیرە

دەستگیرکردنی خۆپێشاندەرێک لە ئەمریکا - الجزیرە

ئاڤا نیوز

 

پۆلیسی ئەمریکا سەدان قوتابیی خۆپێشاندەری لە خۆپێشاندانەکانی دژ بە شەڕی غەززە دەستگیر کردووە و پۆلیس لە دەستگیرکردنەکان بەردەوامە.

 

وێنە گەورەکە: یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپێشاندەران ڕاگەیاندنی ئاگربەستە لە غەززە، هەروەها ڕەخنە لە پاڵپشتییە سەربازی و سیاسییەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەگرن، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پۆلیس ڕووبەڕوویان بووەتەوە و سەدان کەسی لێ دەستگیر کردوون.

 

زانیاریی زیاتر: لە 18ـی نیسانەوە کە خۆپێشاندانی قوتابییانی زانکۆکانی ئەمریکا دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 700 کەس دەستگیر کراون؛ لەو ژمارەیە لە زانکۆی کۆڵۆمبیا زیاد لە 100 کەس، لە زانکۆی ئیندیانا 23 کەس، لە زانکۆی بۆستن 102 کەس، لە زانکۆی دەوڵەتیی ئاریزۆنا 69 کەس دەستگیر کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: