
ئاڤا دیجیتاڵ
بەگوێرەی نوێترین راپرسییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، لای ئەمریکییەکان خۆشەویستترە، ئەمە واتە ئەگەر بەربژێری ترەمپ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا یەکلاببێتەوە، ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ بەسەر بایدندا بەهێزە.
چیرۆكی سەرەكی: بە گوێرەی راپرسییەک کە لەلایەن رۆیتەرز و ناوەندی توێژینەوەی ئیپسۆسەوە ئەنجام دراوە، تیایدا ڕای هەزار و 250 کەس وەرگیراوە، 40%ی بەشداربووانی راپرسییەکە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، پشتیوانیی لە ترەمپ دەکەن و لە بەرامبەریشدا تەنیا 34% پشتیوانی لە بایدن دەکەن، ئەوانی دیکەش هێشتا دڵنیا نین لەوەی کە دەنگ بە کێ دەدەن.
راپرسییەکە ئەوەش نیشان دەدات کە 67%ی بەشداربووان لە دووبارەبوونەوەی بەربژێرەکان ناڕازین و خوازیارن بەربژێری نوێ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بن. هاوکات 18%ی بەشداربووان گوتویانە ئەگەر تەنیا بایدن و ترەمپ بەربژێر بن، بەشداریی لە دەنگدان ناکەن. زیاد لە نیوەی بەشداربووانیش گوتویانە کە لە سیستەمی دوو حیزبیی ئەمریکا ناڕازین.
هاوکات، 70%ی بەشداربوونی راپرسییەکە و نزیکەی نیوەی دیموکراتەکان لەو باوەڕەدان کە نابێت بایدن جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێر بکاتەوە. لەلایەکی دیکەشەوە 56%ی بەشداربووان و نزیکەی یەک لە سەر سێی کۆمارییەکان لەگەڵ ئەوەدا نین کە ترەمپ جارێکی دیکە خۆی بەربژێر بکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن تەمەنی 81 ساڵە و سێ لە سەر چواری بەشداربووان لەو باوەڕەدان کە لە بەر تەمەنی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا گونجاو نیە. هاوکات تەنیا نیوەی بەشداربووان بەرامبەر بە ترەمپ، کە تەمەنی 77 ساڵە، هەمان بۆچوونیان هەبووە. زیاد لە نیوەی دیموکراتەکان پێیان وایە کە بایدن بۆ سەرۆکایەتی زۆر پیرە، بەڵام تەنیا یەک لە سەر سێی کۆمارییەکان هەمان بۆچوونیان بەرامبەر بە ترەمپ هەیە.
59%ی ئەوانەی کە بەنیازن دەنگ بە بایدن بدەن گوتویانە پاڵنەری ئەوان بۆ دەنگدان ناڕازیبوونیانە لە ترەمپ و لە دژی ئەو دەنگ دەدەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە دەنگدەرانی ترەمپ متمانەیان بە خۆیان زیاترە و تەنیا 39%یان گوتویانە کە لە بەر دژایەتیکردنی بایدن دەنگ بە ترەمپ دەدەن.
بڕیارە رۆژی پێنجی نۆڤەمبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار