حەوت کورد لە فەرەنسا بەتۆمەتی ناردنی پارە بۆ پەکەکە تۆمەتبار دەکرێن

شەیری بکە لە:
حەوت کورد لە فەرەنسا بەتۆمەتی ناردنی پارە بۆ پەکەکە تۆمەتبار دەکرێن

دادگای بالای فەرەنسا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

حەوت کورد لە فەرەنسا لەلایەن دادوەری تایبەتمەند بە دۆسیەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تۆمەتبارکراون بە پاساوی ئەوەی لە پاریسەوە پارەیان بۆ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناردووە.

 

لێدوانی فەرمی: "ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون، تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 60 ساڵیدایە، تۆمەتبارن بە پێکهێنانی باندێکی تیرۆریستی و زەوتکردنی پارە لە خەڵک و ناردنی بۆ ئەندامانی پەکەکە"، نووسینگەی داواکاری گشتیی دژە تیرۆری فەرەنسا ئەوەی ڕاگەیاندووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو ژمارەیەک دۆسیەی هاوشێوە تۆمارکراون، کە بەشێکیان بە کۆکردنەوەی هاوکاری و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی و لۆجستی بۆ پەکەکە تۆمەتبارکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: